ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت بردییەوە

14-07-2025
ئیحسان تاهیر
ریڤەرپلەیت
ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریڤەرپلەیت دەستپێکێکی سەرکەوتووانەی لە خولی کلاوسورادا تۆمارکرد، دوای ئەوەی لەسەر یاریگای خۆیدا بەئەنجامی 3-1 لە پلاتێنسی بردەوە.
 
فاکوندۆ کۆلیدیۆ لە خولەکی 7 ریڤەرپلەیتی پێشخست، پێش ئەوەی رۆناڵدۆ مارتینێز لە خولەکی 24 ئەنجامەکەی یەکسان بکاتەوە.
 
پاشان ماکسیمیلیانۆ سالاس لە خولەکی 39 جارێکی دیکە پێشکەوتنی بۆ ریڤەرپلەیت بەدەستهێنایەوە و یانەی خاوەن یاریگا گێمی یەکەمی بەئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.
 
دواتر یانەی پلاتێنسی لە خولەکی 75 بە 10 یاریزانەوە مایەوە، دوای ئەوەی مارکۆس پۆرتیلۆ بەهۆی لێدانی ئانیشک لە گۆنزالۆ مۆنتیێل بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لە کۆتاییشدا، میگێل بۆرخا لە کاتی زیادکراودا گۆڵی سێیەمی بۆ ریڤەرپلەیت تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی مسۆگەرکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە