رووداو - هەولێر
سیروان نه‌جمه‌ددین ئه‌ندامی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به رووداوی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی كوردستان ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی چالاكی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به بژێوی ژیانی 5 هه‌زار خانه‌واده‌ی كوردستانه‌وه.
سیروان نه‌جمه‌ددین له بولته‌نی هه‌واڵه‌كانی وه‌رزشی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی رووداو به‌شداریی كرد و ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه وه‌رزشییه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها نه‌جمه‌ددین ئاشكرایكرد، كه پێنجشه‌ممه و هه‌ینیی داهاتوو خوله‌كانی پله یه‌ك و پله نایابی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكرد، خولی لاوان تاوه‌كو دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی نیوه‌ی ساڵ به‌ڕێوه‌ناچێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان گوتی: "به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی كوردستان ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كی وه‌رزشی نییه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی و یارییه‌كان بژێوی ژیانی 5 هه‌زار خانه‌واده له كوردستان دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش له رێگه و شێوازی جۆراوجۆره‌وه.
ده‌قی لێدوانه‌كانی سیروان نه‌جمه‌ددین له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ببینه..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ