ناکۆکی لە واشنتن لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل؛ دیموکراتێک بە 'کارەسات' ناوی دەبات

13-06-2025
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هاوکات لەگەڵ هێرشە تووندەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەڵوێستی سیاسی لەنێوخۆی ئەمریکادا دابەش بووە. لە کاتێکدا کۆمارییەکان پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەکەن، سیناتۆرێکی دیاری دیموکراتەکان هێرشەکە بە "کارەساتبار بۆ ئەمریکا" ناودەبات و دەڵێت، ئامانج لێی تێکدانی دانوستاندنەکانی ئیدارەی ترەمپە لەگەڵ ئێران.
 
کریس مێرفی، سیناتۆری دیموکرات لە ویلایەتی کنێکتیکەت و یەکێک لە رەخنەگرە دیارەکانی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ رایگەیاند: "هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کە بەڕوونی مەبەست لێی لەباربردنی دانوستاندنەکانی ئیدارەی ترەمپە لەگەڵ ئێران، مەترسیی شەڕێکی هەرێمی دروست دەکات کە پێدەچێت کارەساتبار بێت بۆ ئەمریکا."
 
لە بەرەیەکی دیکەی سیاسیی ئەمریکاوە، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرکردەی کۆمارییەکان، پشتیوانیی خۆی بۆ هێرشەکە راگەیاندووە. جۆنسن لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "ئیسرائیل لەسەر هەقە و مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات."
 
جۆنسن بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی ئیسرائیل بکات و گوتارێک لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی ئیسرائیل پێشکەش بکات.
 
ئەم لێدوانە دژ بەیەکانە دوای ئەوە دێن کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بەناوی "شێری سەرهەڵداو" کردە سەر ئێران. ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئامانجیان پرۆگرامی ئەتۆمی، بنکە سەربازییەکان، زانا ئەتۆمییەکان و فەرماندە باڵاکانی ئێران بووە.
 
هێرشەکە گرژییەکی گەورەی لە ناوچەکەدا دروستکردووە و بووەتە هۆی داخستنی ئاسمانی چەندین وڵات، لەنێویاندا ئێران، عێراق و ئیسرائیل. میدیای ئێران باس لە کوژرانی هاووڵاتیی سڤیل دەکات و راپۆرتە نافەرمییەکان ئاماژە بە کوژرانی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران دەکەن.
 
ئیدارەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە بەشدارییان لە هێرشەکەدا نەکردووە، بەڵام پشتگیری لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەکەن و هۆشدارییان داوەتە ئێران کە هێزەکانی ئەمریکا نەکاتە ئامانج.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.