ترەمپ: ئاگاداری هێرشەکانی ئیسرائیل بووین، بەڵام بەشدارنەبووین

13-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، رایگەیاند، پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکە بوون و چاوەڕوانکراویش بوو، بەڵام تێیدا بەشدار نەبوون.
 
رۆژی هەینی 13ـی حوزیرەرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی باسی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی رۆژی هەینی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کرد و رایگەیاند: "ئاگاداری هێرشەکەی ئیسرائیل بووین، بەڵام تێیدا بەشدار نەبووین." 
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەش کرد، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەئامادەباشیدان. 
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی: "چاوەڕێی کاردانەوەی ئێرانین و ئەگەر پێویستیش بکات بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ‌هێرشەکە چاوەڕوانکراو بوو، ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی ئێرانیش رۆیشتن و ناگەڕێنەوە." 
 
سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران، سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست کە دانوستاندنەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی بەردەوام بن و گوتیشی: "ناکرێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت." 
 
ترەمپ رایگەیاند لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە