نێچیرڤان بارزانی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنیی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا تاوتوێ دەکات

15-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی به‌ريتانيا کۆبووەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق، ناوچەکە، بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنیى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا تاوتوێ کران. هەروەها تيشك خرایە سه‌ر هەماهەنگی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی بەردەوامیی پشتگیریی بەریتانیاى لە بواری ئاسایش و بەرگریدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ پێويست و گرنگ زانى، بەتایبەتی لە راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، هه‌روه‌ها پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، دووپات کردەوە.
 
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جۆناسان پاوڵ، ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا و پابەندیی به‌ريتانياى بۆ بەردەوامیی پشتگیریی له‌ عێراق و هەرێمى كوردستان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنيی نێوانيان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منييه‌كان، دووپات كرده‌وه‌.
 
 
دۆخی سووریا و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە