نێچیرڤان بارزانی و مارک رووتە تاوتوێی چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکەن

15-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەوە. 
 
نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا خۆشحاڵی خۆی بە دیتنەوەی مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ دەردەبڕێت. 
 
لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکەیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "باسمان لە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان عێراق و ناتۆ، پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و گرنگی بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرد."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەکەیان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ناتۆ لە بواری بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە لەپێناو پاراستنى سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا، کردەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە،  مارک روته،‌ پابەندیی ناتۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هەرێمى كوردستاندا کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان له‌ ناوچه‌كه‌.
 
رۆژی هەینی، 14ـی شوباتی 2025، 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستیپێکرد؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە و تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان بەڕێوەدەچێت. 
 
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا ودۆخی سووریان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەپێی راپۆرتەکە، دانیمارک لەسەر ئاستی جیهان و ئیماراتیش لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شەفافترینن. ​وێنە: Thomas Trutschel

شەفافیەتی نێودەوڵەتی: عێراق 136ەمین وڵاتی گەندەڵە لە کۆی 182 وڵاتی پۆلێنکراو

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی تایبەت بە دۆخی گەندەڵی لە 182 وڵات و هەرێمی جیهان بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راپۆرتەکە، عێراق 136ەمین گەندەڵترین وڵاتی جیهانە، لە کاتێکدا ساڵی 2024 لە پلەی 140ەمیندا بوو. دانیمارک لەسەر ئاستی جیهان و ئیماراتیش لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شەفافترینن