سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای فراوانکردنی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا دەکات

15-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسێکی ئەڵمانیا لە میونشن، ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد.
 
ئێواره‌ى ئەمڕۆ (شەممە، 15-2-2025) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەلێکساندەر دۆبرینت، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی پارتی یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) کۆبووەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێ، نێچیرڤان بارزانی و ئەلێکساندەر دۆبرینت "باسيان له‌ پەیوەندیيه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە كرد."
 
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پشتگیریی ئەڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئەمنيدا، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد.
 
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ئەلێکساندەر دۆبرینت، پابەندیی ئەڵمانیای بۆ پشتگیریی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستانى لە پاراستنی پێكهاته‌كان و ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکەدا كرد."
 
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی 61ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو لە ئەڵمانیا. کۆنفرانسەکە 14-2-2025 دەستیپێکرد و تاوەکو 16ـی شوبات بەردەوام دەبێت.
 
بەگوتەی دڵشاد شەهاب، هەرێمی کوردستان بەگشتی 10 جار و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش 6 جار لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار بووە، ''ئەمەش بۆ کاریگەریی پێگە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگەڕێتەوە کە بێگومان جێگەی تێڕوانینی زلهێزەکانە.''

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە؛ سان دیێگۆی ئەمریکا؛ وێنە: AFP

هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک لە ئەمریکا: سێ کەس کوژران و هێرشبەرەکانیش خۆیان کوشت

نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بە کاتی سان دیێگۆ، کە دەکاتە درەنگانی شەوی دووشەممە بە کاتی هەولێر، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گەورەترین مزگەوتی شاری سان دیێگۆ لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، سێ کەس کوژران. پۆلیس دەڵێت دوو هێرشبەرەکە کە دوو گەنجی تەمەن 17 و 18 ساڵان بوون، دواتر لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بە تەرمەکەیان دۆزراونەتەوە و دەرکەوتووە کە بە چەکی خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.