ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: کاتی هاتووە شەرع لەبری شەڕی کورد بە شوێن پێی ئەواندا بڕوات

17-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، خەڵکی کورد ماوەیەکی درێژە لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا شەڕیان کردووە و هاوبەشی بەردەوامی ئەمریکا بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کاتییەتی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە شوێنپێی ئەواندا بڕوات و کار بۆ داهاتووی وڵاتەکەی بکات، لە بری ئەوەی شەڕی خەڵکی کورد بکات."
 
ئەم راگەیێندراوەی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپەکانی، لە شەڕێکی سەختتدان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات. 
شەڕەکە لە سنووری شارۆچکەکانی مەنسوورە و مەسکەنەیە. سوپای عەرەبیی سووریا کۆنترۆڵکردنی هەردوو شارۆچکەکەی راگەیاند، بەڵام هەسەدە دەڵێ: لە مەنسوورە ماون و نەگیراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا

شەیبانی: لە دوای 8ـی کانوونی یەکەمەوە ئیسرائیل 1500 هێرشی کردووەتە سەر سووریا

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، تیشکی خستە سەر بارودۆخی وڵاتەکەی و رایگەیاند، سووریا لە قۆناخێکی پڕ لە ئاستەنگدایە. شەیبانی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی لە دوای 8ی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە، زیاتر لە هەزار هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر خاکەکەیان.