پسپۆڕێکی دەروونی: زیادەڕۆیی لە جوانکاریدا بکرێت، دەبێتە نەخۆشی و ناڕێکیی دەروونی

14-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی چاوپێکەوتنی نێوان شەهیان تەحسین و د. فەهمی عەلی.
کاتی چاوپێکەوتنی نێوان شەهیان تەحسین و د. فەهمی عەلی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، زۆرجار جوانکاری حەزێکی سرووشتیی مرۆڤە، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی لێبکرێت، ئەوا دەبێتە نەخۆشی و ناڕێکیی دەروونی.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2025 د. فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بوولتەنی کاژێر 17:00 کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات گوتی، نەخۆشییەکی دەروونی هەیە بە ناوی ''ناڕازیبوون لە پارچەیەکی جەستە'' کە جۆرێکی راڕاییە.
 
د. فەهمی عەلی دەڵێت: دەگونجێت کە کەسەکە راست بکات و کێشەی لە بەشێكی جەستەی هەبێت یاخود کێشەی تەندروستی بۆ دروستکردبێت و پێویست بێت کە جوانکاری بۆ بکرێت.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، هەفتانە نەخۆشی وا دەبینن کە ناڕازین لە بەشێکی جەستەیان و ئەوانیش رێنوێنیی دەروونی بۆ دەکەن و زۆرجاریش بەهۆی دەروونییەوە تووشی ئەو حاڵەتە بووە.
 
گوتیشی، بەرفراوانی لە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زۆربوونی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری.
 
لە سلێمانی خانمێک دوای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری گیانی لەدەستدا؛ یەکێک لە خزمەکانی بەم شێوەیە رووداوەکە دەگێڕێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.