1-1رۆژی لەدایکبوونی سەدان هەزار هاونیشتمانیی باکووری کوردستانە

02-01-2021
عەبدولسەلام ئاکنجی
لەباکووری کوردستان سەدان هەزار هاونیشتمانیمان هەیە کە لەسەر ناسنامەکەیان نووسراوە 1-1 لەدایکبوون
لەباکووری کوردستان سەدان هەزار هاونیشتمانیمان هەیە کە لەسەر ناسنامەکەیان نووسراوە 1-1 لەدایکبوون
نیشانەکردن باکووری کوردستان 1-1
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نێو خێزانەکانی کوردستان، زۆرینەیان کەسێکی تێدایە 1-1 رۆژی لەدایکبوونی بێت، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵییەوە بووبێ ، رەنگە هەندێکیان وەک خۆی تۆمارکرابێ، بەڵام مەرج نییە هەمووی لەو رۆژە لەدایک بووبێت.
 
1-1و 1-7 ئەو دوو رۆژەن کە زۆربەی هاونیشتمانیانی کوردستان وەک رۆژی لە دایکبوونیان لە ناسنامەکەیان نووسراوە، ئێستا بەشێک لەوانەی رۆژی لە دایکبوونیان راست نییە کاتێک لە دایک و باوکیان دەپرسن دەیانەوێ بزانن کەیە، زۆبەیان  نمونەی وەرزەکانیان پی دەڵێن نەک رۆژ.
 
ئێستا و لەم سەردەمە ئەو شتە زۆر کەمە یان هەر نییە، چونکە راستەوخۆ لە نەخۆشخانە رۆژی لەدایکبوون تەنانەت کاژێری هاتنە دونیاش تۆماردەکرێ. 
 
لەباکووری کوردستان سەدان هەزار هاونیشتمانیمان هەیە کە لەسەر ناسنامەکەیان نووسراوە 1-1 لەدایکبوون و زۆرینەیان تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵە. 
 
هۆکارەکەی ئەوەیە کە زۆرینەیان لە گوندەکان دەژیان و تاوەکو تەمەنیان گەورە نەدەبوو ناسنامەیان نەبوو، کاتێک پێویستیان بە کارێکی فەرمی هەبووایە ئەوکات دەچوون ناسنامە دەربهێنن. لەبەر ئەوەی کە مێژووی دروستی لەدایکبوونیان نەزانیوە کارمەندانی باری شارستانی 1-1ـیان لەسەر ناسنامەکانیان دەنووسی.
 
ئیبراهیم پیركی هونەرمەندی باکووری کوردستان کە خۆی ناسنامەکەی 1-1ـی لەسەر نووسراوە بە رووداوی راگەیاند: تاوەکو گەورە بووم کەسێک لە منی نەپرسی ناسنامەت هەیە یان نا، تاوەکو گوندەکەمان سووتان و ناچاربووین بچینە ئامەد دوایی ناسنامەیان بۆ دەرهێناین و رۆژی لەدایکبوونمان بووە 1-1.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.