رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و لە هەندێ ناوچەش نمەباران دەبارێت.
بەشی پێشبینى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، پێشبینییەکانی کەشوهەوای باشووری کوردستانی بۆ سبەی سێشەممە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 33 پلەی سیلیزی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەر نمەباران هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگاکە و خێرایی با لەنێوان 10-20 کم لە کاژێرێکدا دەبێت و مەوداى بینین 7-9 کم دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە پارێزگای هەولێر 19 پلەى سیلیزى و بەرزترینیش 31 پلەى سیلیزى دەبێت.
لە پارێزگای سلێمانیش، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان 10-20 کم دەبێت لە کاژێرێکدا، مەوداى بینین 8-10کم دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 15 پلەى سیلیزی و بەرزترینیش 28 پلەى سیلیزى دەبێت.
لەبارەی پێشبینییەکانیش بۆ پارێزگای دهۆک، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانىی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری پارێزگاکەدا، خێراى با لە نێوان 10-20 کم دەبێت لە کاژێرێکدا و مەوداى بینین 7 -9 کم دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە پارێزگای دهۆک، 16 پلە و بەرزترینیش 29 پلەى سیلیزى دەبێت.
پارێزگای کەرکووک، گەرمترین پارێزگای باشووری کوردستان دەبێت، بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان لەنێوانی ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و خێراى با لەنێوان 10-20 کم دەبێت لە کاژێرێکدا مەوداى بینین 6- 8 کم .
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە پارێزگای کەرکووک 17 پلە و بەرزترینیش 33 پلەى سیلیزى دەبێت.
سبەی سێشەممە، ئاسمانی هەڵەبجە نیمچەهەور دەبێت و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایى با لە نێوان 10- 20 کم دەبێت لە کاژێرێکدا و مەوداى بینین 8- 10 کم دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 16 پلە و بەرزترینیش 30 پلەى سیلیزى دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ