رێبەر ئەحمەد: هەرچیمان لەدەستبێت بۆ ئاسانکاری پرۆسەی ئاشتی درێخی ناکەین

12-05-2025
مالیک محەممەد
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و بڕیاری چەکدانانی پەکەکە دەڵێت، "هەرچیمان لەدەست بێت بۆ ئاسانکاری ئەم پرۆسەیە درێخی ناکەین و ئەوەی گرنگە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پێکدادانی چەکداری رزگاری بێت."
 
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 رایگەیاند، "سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتگیری و پاڵپشتیی خۆی بۆ پرۆسەکە دەربڕیوە و هەرچیمان لەدەست بێت بۆ ئاسانکاری ئەم پرۆسەیە درێخی ناکەین، جارێ زووە بۆ ئەوەش کە بڕیار بدرێت پەکەکە چۆن و لەکوێ چەکەکان دادەنێت."
 
رێبەر ئەحمەد گوتی، "ئەوەی گرنگە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پێکدادانی چەکداری رزگاریان بێت و هاونیشتمانیان بتوانن بگەڕێنەوە گوند و ناوچەکانی خۆیان و سوود لە رەز و باخەکانیان وەربگرنەوە و ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە."
 
بەیانیی ئەمڕۆ، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی راگەیاند، کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامی کۆنگرەکە پەکەکە بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند.
 
هێزەکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی کوردستانن، لەوانە قەندیل و خواکوڕک. رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە وەزیری ناوخۆی پرسی، ئایا چ هێزێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە جێگیر دەکرێت؟ گوتی، "جارێ پرۆسەکە لە قۆناخەکانی سەرەتادایە و دەکرێت لە داهاتوودا باس لەو بابەتە بکرێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."