نێچیرڤان بارزانی لە شێخان گوتاری بۆ دەنگدەرانی پارتی دەبێت

25-10-2025
نەورەس عەبدوڵڵا
نەورەس عەبدوڵڵا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە قەزای شێخان بەڕێوەببات و نێچیرڤان بارزانی-یش ئامادەی کەرنەڤاڵەکە بێت.
 
کەرنەڤاڵەکەی پارتی، کاژێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی بۆ دەنگدەر و کادیرانی پارتی دەبێت.
 
هەر ئەمڕۆ بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک و بەغدا لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکەن و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێک پیشکێش دەکات.
 
لیزا کاکەیی، یاریدەدەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت و گوتاریشی دەبێت.
 
کاکەیی گوتیشی، "هەموو بەربژێرەکانی پارتی لە بازنەی کەرکووک لەگەڵ جەماوەرەکەی لە سنووری لقەکانی 3، 19، 22 و 25ی کەرکووک - گەرمیان، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری سنوورەکە ئامادەی کەرنەڤاڵەکە دەبن."
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتی و 9یان کۆتان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."