رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی لەنێوان بەرپرسانی حکومی وڵاتەکەیان و لوبنان بەرێوەچوو بۆ هاوئاهەنگی زیاتری نێوانیان. ئەمریکاش کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف دەکات.
رۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025، شۆش بیدرۆسیان، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە لوبنان هەنگاوی سەرەتایە بۆ دروستکردنی بنەمایەک بۆ پەیوەندی و هاوئاهەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان". دەشڵێت، "ئەم کۆبوونەوە راستەوخۆیە لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان کراوە وەکو بەشێک لە هەوڵی سەرۆکوەزیران بنیامین نەتەنیاهوو بۆ گۆڕینی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت بڵاویکردەوە، مۆرگان ئۆرتاگوس، نێردەی تایبەتی وڵاتەکەیان بۆ لوبنان بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە. باڵیۆزخانەکە لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن لەنێوان هەردوولادا.
تشرینی یەکەمی 2023، حیزبوڵـڵای لوبنان هێرشیکردە سەر باکووری ئیسرائیل و دواتر ئەویش وەڵامیدایەوە. تشرینی دووەمی 2024، هەردوولا ئاگربەستیان راگەیاند، بەڵام ئیسرائیل بەردەوام بووە لە بۆردوومانکردنی باشووری لوبنان. ئەمەش نێوانی هەردوو وڵاتی ئاڵۆزتر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ