رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە مقاوەمەی عێراقی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر "ئامانجێکی هەستیار" لە نێو خاکی ئوردن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی.
گرووپی "سەرایا ئەولیا دەم" لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی هەینی، 6ی ئاداری 2026 بڵاوی کردەوە ئاماژەی بەوە کردووە، "موجاهیدەکانمان هێرشێکیان بە درۆن بۆ سەر ئامانجێکی زیندوو لە ئوردن ئەنجامداوە."
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئەو گرووپە چەکدارە، هێرشەکە وەک پابەندبوونێک بە "ئەرکی شەرعی" و بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی و ئەو گەنجە عێراقییانە ئەنجامدراوە کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها وەک هەوڵێک بۆ "بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکان."
سەرایا ئەولیا دەم، یەکێکە لەو گرووپە چەکدارانەی دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبوو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2020 دەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ