رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەو کاتەوەی جەنگ دەستیپێکردووە 99٪ـی ئەو درۆنانەیان خستوونەتە خوارەوە کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراون.
بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی زیاتر لە 470 درۆنی هێرشبەری یەک ئاراستەی خستووەتە خوارەوە، کە نزیکەی 40یان شەوی رابردوو ئاراستە کرابوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر ئامانجێک لە شارۆچکەی بێت شان لە باکووری ئیسرائیل کەوت و یەکێکی دیکەش لە باشووری ئیسرائیل کەوتە خوارەوە.
جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەبەیانی 13ـی مانگ بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد و بەشێکی سەرەکی جەنگەکەش لە رێگەی درۆنەوە دەکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ