رووداو دیجیتاڵ
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بە 171 دەنگ پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی سەرۆککۆماری بۆ بودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتەکە پەسند کرد.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، پەرلەمانی وڵاتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026 پاش تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای ساڵی داهاتووی 1405ی هەتاوی (21-03-2026 تاوەکو 20-03-2027)، بە زۆرینەی دەنگ پەسندی کرد.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران کە 248 ئەندام پەرلەمان بەشدار بوون، بە 171 دەنگی بەڵێ، 69 دەنگی نەخێر و 6 دەنگی بێلایەن، پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو پەسند کرد.
پڕۆژەیاسای ساڵی داهاتووی ئێران سێشەممە 23-12-2025 لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە رەوانەی پەرلەمان کرا. پاش گونجاندنی تێبینییە 5 خاڵییەکەی پزیشکیان و رەزامەندیی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بودجە، ئەمڕۆ پەسند کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ