ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەن رۆژی پێنجشەممە مانگرتن بێت

دوێنێ کاژێر 09:02
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک لە حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ "پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران" و سەرکۆنەکردنی ژمارەیەک لە کارەکانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان.
 
لە راگەیێندراوی ئەو هێز و لایەنانەدا هاتووە، ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دەچنە دەیەمین رۆژ و ئامانج لێیان "ستاندنی ماف و ئازادی، گەڕاندنەوەی کەرامەتی ئینسانی و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی حاشاکردن، پەراوێزخستن، کوشتن، تیرۆر و هەڵاواردنە نەتەوەیی و فەرهەنگییەکانە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "سەرکوتی خۆپیشاندانەکان و گرتنی خەڵکی ناڕازی و مافخوراوی ئێران" بە تووندی سەرکۆنە دەکەن و داوای مانگرتنی گشتی لە رۆژی 5 شەممە 18ی بەفرانباری 1404دا دەکەن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ پشتیوان لە ناڕەزایەتییەکان و "هاوپێوەندی لەگەڵ هاونیشتمانییان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان."
 
لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-12-2025ەوە مانگرتن و خۆپێشاندان لە تاران دەستیپێکرد.
 
ناڕەزایەتییەکان تائێستا 26 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانییان گرتوەتەوە.
 
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، نزیکەی 30 کەس کوژراون، بەڵام حکومەتی ئێران باس لە کوژرانی 10 کەس دەکات؛ بە سەدان کەسیش دەستگیرکراون.
 
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 12 هاونیشتمانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسیش دەستبەسەرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی خۆپێشاندانی ئەم هەفتەیە لە ئیلام

دۆخی ئیلام ئاڵۆزتربوو و سەرۆککۆمار بڕیاری دەرکرد

بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، ئێران ئینتەرنێتی لە زۆربەی شارەکان سنووردار کردووە و لە هەندێک شاریش بەتەواوی بڕیوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی هاونیشتمانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە داویانە، ئەوان جارێکی دیکە سوود لە فیلتەرشکێنەکان وەردەگرن بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت.