رووداو دیجیتاڵ
بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی حکومەتی ئێران لە دانیشتنێکی داخراودان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ دۆخی ئابووریی وڵاتەکە.
بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 07-01-2026، پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بە بەشداریی زۆرینەی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی حکومەت کۆدەبێتەوە.
عەباس گودەرزی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دانیشتنە داخراوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا وەزیرانی ئابووری، کشتوکاڵ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرنامە و بودجە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵات بەشدارن.
بە گوتەی گودەرزی، ئامانج لە دانیشتنەکە، تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری ئێرانە.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، 11 رۆژە خۆپێشاندانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و داتەپینی بەهای دراوی ئێرانی بەرامبەر دراوەکانی دیکە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەیان شار و شارۆچکەی لە پارێزگا جیاوازەکان گرتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ