دوای 23 کاژێر بێ ئینتەرنێتی لە رێگەی ستارلینکەوە ڤیدیۆی خۆپێشاندانەکانی ئێران بڵاوکرانەوە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
نیشانەکردن ئێران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرەڕای پچڕانی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بۆ ماوەی 23 کاژێر، کەناڵە تێلەگرامییەکان لە رێگەی "ستارلینک"ەوە دەستیان بە بڵاوکردنەوەی دیمەنی خۆپێشاندانەکان کردەوە، کە لە شارەکانی تاران، کەرەج، ئەسفەهان، مەشهەد و قوم بەردەوامن.
 
لە کاژێر 22:00ـی شەوی پێنجشەممەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران داخراون، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی شەوی هەینی لە کەناڵە تێلەگرامییەکان بڵاوکراونەتەوە، سەرباری کەشوهەوای سارد و نەبوونی ئینتەرنێت، خۆپێشاندانەکان دژی گرانی و دۆخی خراپی بژێوی لە چەندین شار بەردەوامن.
 
لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، خەڵکی ناڕازی لە شەقامەکان دروشم دەڵێنەوە و تووڕەیی خۆیان بەرامبەر دۆخەکە دەردەبڕن.
 
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن، کە حکومەتی ئێران بە بڕینی ئینتەرنێت "دەیەوێت لە بێدەنگیدا، خەڵکی ناڕازی سەرکوت بکات."
 
ناڕەزایەتییەکان رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2025 بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 27 پارێزگای وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
 
هاوکات رۆژی پێنجشەممە، 8ی کانوونی دووەم، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو و دووکان و بازاڕەکان داخران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەشداریی ژنان لە خۆپێشاندانەکانی زاهیدان لە ئێران

خۆپێشاندان لە زاهیدان؛ ژنانیش بەشدارن و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن

لەدوای نوێژی هەینی لە شاری زاهیدان خۆپێشاندان دەستیپێکردەوە و تێیدا ژنانی بەلووچ بە حیجابەوە شانبەشانی پیاوان بەشدار بوون. هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا