رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری تەورێز دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکەی 31 کەس کوژراون و 55ـی دیکەش بریندار بوون.
بەهرام سەرمەست، پارێزگاری تەورێز رایگەیاند: "لە هێرشەکانی رژێمی زایۆنی دا 19 شوێنی پارێزگاکەمان کراونەتە ئامانج."
بەهرام سەرمەست گوتی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکەی، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە 31 کەس کوژراون کە 30 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانن و ئەوی دیکەیان کارمەندی رێکخراوی مانگی سوورە؛ هەروەها 55 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و کەمتر لە 20 کاژێر دوای ئەوە، ئێرانیش لە رێگەی مووشەکەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کرد.
شەوی رابردووش هێرشی هەردوولا بۆ سەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بوو لە هێرشی شەوی پێشتر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ