عەباس عێراقچی: رژێمی زایۆنی هیچ سنوورێک لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ خۆی دانانێ

15-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێ لە بەرامبەر دەستپێکردنی ئەو جەنگەی ئێستا هەیە و دەڵێت: "هێرشی قەوارەی زایۆنی کاتێک دەستی پێکرا، ئێمە لە نێوەڕاستی دانوستاندن بووین لەگەڵ ئەمریکا". 
 
رۆژی یەکشەممە 15-6-2025 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە تاران لەبارەی جەنگی ئێستای نێوان سوپای وڵاتەکەی و ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی: "رژێمی ئیسرائیل هیچ سنوورێک لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ خۆی دانانێت".
 
عەباس عێراقچی گوتیشی: "رژێمی زایۆنی هێڵێکی سووری نوێی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەزاند، ئەویش هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو".
 
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها رایگەیاند: "سوپاسی باڵیۆزی هەموو ئەو وڵاتانە دەکەم کە ئەم هێرشەیان سەرکۆنە کرد، هەڵبەتە وڵاتانێک هەبوون کە بانگەشەی شارستانییەت و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن، بەڵام لەبری سەرکۆنەکردنی ئیسرائیل، ئێرانیان بە دەستدرێژی تۆمەتبار کرد".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

میدیای ئێران: تاران و واشنتن بەفەرمی دەست بە دانوستاندن دەکەن

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی کردووە بە دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کەیسی ئەتۆمی.