عومەر دەبوس بە پارێزگاری ئەنبار هەڵبژێردرا

05-01-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، عومەر دەبوس-ی بە پارێزگاری نوێی ئەنبار هەڵبژارد.
 
شێخ یاسر رەشید، جێگری پارێزگاری ئەنبار بۆ کاروباری کارگێڕی دووشەممە، 5-1-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار کۆبووەوە و عومەر مەشعان دەبووس-ی بە پارێزگاری نوێی ئەنبار هەڵبژارد.
 
ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە 16 ئەندام پێکهاتووە بە گوتەی جێگری پارێزگاری ئەنبار،، بە زۆرینەی رەها عومەر دەبووس بە پارێزگار هەڵبژێردراوە.
 
ئەندازیار عومەر مەشعان دەبووس فەرحان زیابی، یەکێکە لە سەرکردەکانی پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی. پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بوو و وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار، دەستی لەکار کێشایەوە.
 
هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ دوای ئەوە هات کە محەممەد نووری کەربوولی، پارێزگاری پێشووی ئەنبار، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
 
جگە لە عومەر دەبووس، 5 کەسی دیکە خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردبوو، کە هیچیان دەنگیان نەهێنا ئەوانیش بریتی بوون لە: مەعاز جاسم محەممەد، فەلاح حەموودی، نزار فەیسەڵ، خالید سادع و عومەر عەبدولەتیف.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە