خۆپیشاندان لە دیالە دژی پلانی گەڕانەوەی ژمارەیەک لە "داواکراوان" بەڕێوەچوو

11-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامیەتی قەزای بەلەدروز لە پارێزگای دیالە بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێت بۆ تاوتوێکردنی داواکاریی ژمارەیەک هاووڵاتی کە داوا دەکەن رێگەنەدرێ ژمارەیەک "داواکراو" بگەڕێنەوەی شوێنی خۆیان. 
 
موسلیم تەمیمی، قایمقامی قەزای بەلەدروز، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " سەدان هاووڵاتیی شارەکە دوێنێ هەینی خۆپیشاندانێکی گەورەیان رێکخست. داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران رێگری بوو لە ویستی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی رۆڵەکانیان لە چەندین تاواندا تێوەگلاون، بەتایبەتی لەنێوان ساڵانی 2006 و 2009 کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە داواکراون، بەڵام هەندێکیان سزای یاساییان تەواو کردووە."
 
قایمقامی بەلەدروز گوتیشی: "نووسراوێکی فەرمیم بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کردووە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی و هەواڵگری، بۆ بەدواداچوون بۆ داواکاری خۆپیشاندەران ".
 
کازم عەلی، دانیشتووی قەزای بەلەدروز و رێکخەری خۆپیشاندانەکە بە رووداوی گوت، ئەو کەسانەی "خوێنی خەڵکیان رشت و کوشتن و بڕینیان دەرهەق بە خەڵکی ناوچەکە کرد، بە گەڕانەوەیان ژیان لە ناوچەکە تێکدەدەن و ئیدی کەس ناتوانێ لێرە بمێنێتەوە ئاسایش و ئارامی نامێنێ؛ " گوتیشی: "ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە داواکراون نزیکەی 60 کەسە و ئێستا کەسوکاریان دەیانەوێ بگەڕێنەوە".
 
کازم عەلی گوتی، داواکارییان پێشکێش کردووە بۆ ئەوەی رێگری لە گەڕانەوەی ئەو کەسانە بکرێ.
 
چەند رۆژێک لەمەوبەر ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا هاووڵاتییەک داوا لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات رێگە بە خێزانەکانیان بدرێ بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. 
 
ئەو هاووڵاتییە دەڵێ، ئەوان "تیرۆریست" نین و هیچ تۆمەتێکیشیان بەسەردا ساخنەبووەتەوە و هەربۆیە پێویستە رێگەیان پێبدرێ بگەڕێنەوە شوێنەکانیان. 
 
قەزای بەلەدروز دەکەوێتە باشووری پارێزگای دیالە و ژمارەی دانشتووانەکەی نزیکەی 7 هەزار کەس دەبێ.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."