عێراق هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی هەڵوەشاندەوە

13-06-2025
هێمن عەساف
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق.
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق.
نیشانەکردن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق کایەی ئاسمانی و سەرجەم فڕۆکەخانەکانی داخست و تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەڵپەسارد. 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی و تەواوی فڕۆکەخانەکانی داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و نێودەڵەتییەکانی هەڵپەسارد. 
 
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق باسی لەوەکرد، کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان، دەسبەجێ کایەی ئاسمانی عێراق بەڕووی تەواوی فڕۆکە مەدەنییەکان کرد بۆ ئەوەی هاموشۆی ئاسمانی عێراق نەکەن. هەروەها بەقۆناخبەندییەکی خێرا و گرتنەبەری رێکاری بەپەلە لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران، ئاراستەی زۆربەی گەشتە فڕۆکەوانییەکانی نزیک لە کایەی ئاسمانی عێراق گۆڕی. 
 
راشیگەیاند، داخستنی کایەی ئاسمانیی عێراق تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت. 
 
بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانی عێراق دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەختی ئێرانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە