هەموو شتێک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

18-10-2025
هەوار جەلالەدین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی 9ی تشرینی دووەم، دەنگدانی تایبەت و 11ـی هەمان مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. لەم هەڵبژاردنەدا عێراق بەسەر 18 بازنەدا دابەش کراوە و نزیکەی 21 ملیۆن و 500 هەزار کەس دەتوانن دەنگ بدەن.
 
ئەمڕۆ شەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژانە زنجیرە گوتار بڵاودەکەینەوە کە زانیاری و ئاماری هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت لەبارەی هەموو شتێک کە پەیوەندی بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە."
 
ئەم هەڵبژاردنە بەپێی یاسای هەڵبژاردن ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2023 لە 18 بازنە بەڕێوەدەچێت.
 
ژمارەی دەنگدەران:
 
- کۆی گشتیی: 29,262,588
-  ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو بە بایۆمەتری:  21,404,291 
- رێژەی تۆمارکردنی بایۆمەتری: 73%
 
دابەشکردنی دەنگدەران:
 
- ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی: 20,063,773
- ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت: 1,313,980 
- ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە: 26, 538 
 
ژمارەی بنکەکان:
 
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 8703
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 39,285 
-ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 809
-ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 4501 
- ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی ئاوارە: 27
ژمارەی وێستگەکان: 97 
 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) لە 329 کورسی پێکهاتووە کە بەمشێوەیە دابەش بوون:
 
- کورسییە گشتییەکان: 320
- کورسییەکانی کۆتای ژنان: 83
- کورسییەکانی پێکهاتەکان: 9
- پێکهاتەی مەسیحی: 5
- شەبەک: 1
- کوردی ئێزدی: 1
- کوردی فەیلی: 1
- سابیئە: 1
 
لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا کە بڕیارە لە 9 و 11ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، حەوت هەزار و 768 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، کە بەمشێوەیە دابەش بوون: 
 
- کۆی گشتی: 7768
- بەربژێرە پیاوەکان: 5520
- بەربژێرە ژنەکان: 2248
 
بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بە کامێرای چاودێری کۆنترۆڵکراون، بەپێی ئەو داتایەی عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی داوە، سەرجەم بنکە و وێستگەکان بە 111 هەزار و 382 کامێرا کۆنترۆڵ کراون.
 
ژمارەی کامێرا و و ئامێرەکانی دیکەش بەمشێوەیەن:
 
- ژمارەی کامێراکان: 111,382
- ژمارەی ئامێری ژماردن و جیاکردنەوە: 43,883
- ژمارەی ئامێری پشکنین: 43,883 
- ژمارەی ئامێری ناردن: 9,539 
 
هەر بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لەم هەڵبژاردنەدا 219 هەزار و 411 کەس وەکو کارمەندی وێستگەکان کار دەکەن، کە 38 هەزار و 156 کارمەندیان لە ناوەندەکانی دەنگدان دەدەن.
  
دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان):
 
رۆژی یەکشەممە، 09-11-2025 لە کاژێر 7:00ی بەیانییەوە تاوەکو کاژێر 6:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
 
بە گوتەی عیماد جەمیل، کردنەوە و داخستن بە ئەلیکترۆنی دەبێت. دەنگدان لە رێگەی کارتی دەنگدانی نیشتمانییەوە دەبێت و دەنگدان بە نیشانکردنی پارێزگای دەنگدەر، پاشان لیستەکە و دواتر ژمارەی بەربژێرەکە دەبێت.
 
دەنگدانی گشتی:
 
رۆژی سێشەممە، 11-11-2025 لە کاژێر 7:00ی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت. ئامێرەکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێنەوە و دادەخرێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."