لە دیالە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەربژێرێکی یەکێتی دەرچوو؛ "سبەی خۆم رادەست دەکەم"

27-10-2025
زانیار بەهادین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکان لە سنووری دیالە سێ سکاڵا لەسەر بەربژێرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمار دەکەن و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت. بەربژێرەکە دەڵێت، "سبەی خۆم رادەست دەکەم."
 
نزار سامان، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە تۆمەتی چوونە سەر بازگەیەک لە سنووری پارێزگای دیالە لەگەڵ ئەوس مەهداوى، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاکە، فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ دەرچووە."
 
بە گوتەی بەربژێرەکەی یەکێتی، 7 سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە، سێیان لە دژی خۆی و چوارەکەی دیکەش لە دژی ئەوس مەهداوییە.
 
نزار سامان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ چوونە بەردەم دادوەر و گوتی، "لەگەڵ سەروەریی یاساداین و هەموو هەوڵێک دەدەم سبەی لە بەردەم دادوەردا ئامادەم بم."
 
لەبارەی گرژییەکانیشەوە روونیکردەوە، ئەوان تەنیا چوونەتە بازگەکە لە دەرەوازەی خانەقین و و نیگەرانییان نیشاندەوە و داوای لابردنیان کردووە، هیچ گرژییەکیان دروست نەکردووە، بەڵام تۆمەتی هێرشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ. 
 
ئەوس مەهداوى، تاکە ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالەیە لە پشکى یەکێتى کە بە نەتەوە عەرەبە، لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکە 4181 دەنگى بەدەستهێنا.
 
سەرەتای مانگی تەمموزی پار فەرمانێکی دەستگیرکردن بۆ ئەوس مەهداوى، بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچوو، کە تایبەتە بە تاوان بەرامبەر کەسێک و سزاکەی دەگاتە حەوت ساڵ زیندانیکردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.