رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، داهاتی گەشتیاریی ئەو وڵاتە لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 9 ملیار و 451 ملیۆن و 244 هەزار دۆلار بووە.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) بڵاویکردەوە، داهاتی گەشتیاریی وڵاتەکە لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ (کانوونی دووەم، شوبات و ئادار) بەراورد بە هەمان ماوەی پار، بە رێژەی 5.6% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9 ملیار و 451 ملیۆن و 244 هەزار دۆلار.
بەگوێرەی دامەزراوەکە، لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا 8 ملیۆن و 900 هەزار گەشتیار سەردانی تورکیا و باکووری کوردستانیان کردووە.
تویک دەشڵێت، ژمارەیەکی زۆر لەو گەشتیارانە خەڵکی رووسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئێران بوون، بە جۆرێک 6 ملیۆن و 71 هەزار گەشتیاریان رووسیایی، 6 ملیۆن و 62 هەزاریان ئەڵمانیایی، چوار ملیۆن و 43 هەزاریان بەریتانیایی و سێ ملیۆن و 28 هەزار گەشتیاریشیان ئێرانی بوون.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، پار 62 ملیۆن و 269 گەشتیار سەردانی تورکیا و باکووری کوردستان کردبوو؛ داهاتی گەشتیاری لەو ساڵەدا 61 ملیار و 103 ملیۆن و 419 هەزار دۆلار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ