وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا شەڕی رووسیا و ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن

03-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، بەتایبەت دانوستاندنەکانی هەردوولایان لە ئیستەنبووڵ تاوتوێ کرد.
 
ئاژانسی فەرمیی تورکیا رۆژی سێشەممە، 3ی حوزەیرانی 2025 بڵاویکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی رووسیا و ئۆکراینایان تاوتوێ کردووە.
 
هەر بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، یەکێکی دیکە لەو مژارانەی هەردوو وەزیرەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە، کۆبوونەوەکەی دوێنێی رووسیا و ئۆکراینا بووە کە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو.
 
15و 16ی ئایاری 2025، گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی ئاشتیی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو و لەسەر گۆڕینەوەی 1000 دیلی جەنگ رێککەوتن؛ هەردوولا تاوتوێی ئەگەری ئاگربەست و کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکەکانی هەردوولایشیان کرد.
 
هەروەها رۆژی دووشەممە، 2ـی حوەزەیرانی 2025، گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی ئاشتیی ئیستەنبووڵ لەنێوان رووسیا - ئۆکراینا ئەنجامدرا.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا شەوی رابردوو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: ''میواندارێتیی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینامان کرد. کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو''.
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، رووسیا و ئۆکراینا لەو خاڵانەی لە گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکاندا لەسەریان رێککەوتبوون، هەنگاوێک چوونە پێشەوە؛ باسی لەوەش کرد، هەردوولا لەسەر گۆڕینەوەی ژمارەیەکی زیاتری دیل رێککەوتن.
 
وەک سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێن، وەزیرانی هەردوو وڵات دوایین پێشهاتەکانی سووریا و غەززەیشیان تاوتوێ کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.