رووداو دیجیتاڵ
میدیای یۆنان بڵاویكرده‌وه، شه‌وی چوارشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌م، 65 كۆچبه‌ر له رێگه‌ی به‌له‌مێكی ماسیگران به‌قاچاخ خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌نده‌ری كاتۆكۆلۆی یۆنان. سەرجەم کۆچبەرەکان لەلایەن هێزی دەریاییەوە دەستبەسەر کراون.
له نێو ئەو 65 کۆچبەرەدا ژماره‌یه‌ك چا‌لاكڤان و په‌رله‌مانتارێك و رۆژنامه‌ڤانێك هه‌ن کە كوردن. هه‌روه‌ها 20 پۆلیس و سه‌ربازی دیكه‌ش له هه‌مان به‌له‌مدا بوون كه سه‌ر به گرووپی گوله‌نییه‌كانن، داوای په‌نابه‌رێتییان له‌م وڵاته كردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیاكانی یۆنان، به‌له‌مه‌كه دوای ده‌ربازبوونی له ده‌ریای ئیجه‌ی تورکیا، گه‌یشتووه‌ته ده‌ریای ئیۆنیای یۆنان. کۆچبەرەکان له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه یۆنانییه‌كه، له سه‌ره‌تای خۆراده‌ستكردنیان له به‌نده‌ری كاتۆكۆلۆ، تیمێك له ده‌زگای هه‌واڵگریی یۆنان به‌زمانی توركی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و 65 كه‌سه كردووه، 20 له‌مانه خۆیان به سه‌رباز و پۆلیس ناساندووه و پێیان راگه‌یاندوون كه سه‌ر به گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌نن و له ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان هه‌ڵاتوون و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌رکەوت هه‌ر 20 كه‌سه‌كه پۆلیس و سه‌ربازبوون.
هه‌روه‌ها كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌ش، سه‌رجه‌میان كوردن و له نێویاندا په‌رله‌مانتارێكی پێشوو و رۆژنامه‌ڤانێك و چه‌ند ئه‌كادیمییه‌ك هه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان چالاكڤانن و له ترسی دادگه‌ییكردنیان به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه، له توركیا هه‌ڵاتوون.
میدیای یۆنان ناوی رۆژنامه‌ڤان و په‌رله‌مانتار و ئه‌كادیمییه كورده‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ