رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی جەژنی قوربان، پارتە سیاسییەکانی تورکیا سەردانی یەکدی دەکەن.
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 7ی حوزەیرانی 2025، سەردانی هەریەکە لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پارتی ئاییندە، پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ دەکات؛ دوای نیوەڕۆیش سەردانی هەریەکە لە پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) و سەعادەت دەکات.
هەروەها شاندێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) سەردانی مەهەپە، دەم پارتی، پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)، ئیی پارتی و پارتی یەکێتیی مەزن دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) سەردانی ئاکپارتی، دەم پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی دەڤا و پارتی ئاییندە دەکات.
هەرچی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، هاوشێوەی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵ، سەردانی پارتە سیاسییەکان ناکات.
لە دووەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا هەریەکە لە دەم پارتی، ئاکپارتی، مەهەپە، ئایندە، سەعادەت و دەڤا بە مەبەستی جەژنەپیرۆزە سەردانی یەکدیان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ