لە باکووری کوردستان و تورکیا لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی 14 هەزار کەس بریندار بوون

07-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە یەکەمین رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 14 هەزار کەس لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا بریندار بوون.
 
کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، 14 هەزار و 372 کەس بەهۆی برینداربوونیانەوە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ، سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
 
بە گوتەی وەزیری تەندروستیی تورکیا، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بریندار بوون خەڵکی ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، کۆنیا، دیلۆکی باکووری کوردستان و مانیسا بوون، بەجۆرێک لە ئەنقەرە هەزار و 49، لە ئیستەنبووڵ 753، لە کۆنیا 655، لە دیلۆکی باکووری کوردستان 634، لە مانیسا 572 کەس بریندار بوون.
 
وەزیری تەندروستیی تورکیا هەروەها هۆشداری دا کە تەنیا ئەوانەی شارەزاییان هەیە، کاری سەربڕینی ئاژەڵ بکەن.
 
پار لە تورکیا و باکووری کوردستان لە یەکەمین رۆژی جەژنی قورباندا، 16 هەزار کەس لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا بریندار ببوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵ کەلوپەلی نێو زبڵی ماڵان لە ئەنقەرەی تورکیا کۆدەکەنەوە. وێنە: AFP

لە تورکیا و باکووری کوردستان هێڵی برسێتی 715 دۆلاری تێپەڕاندووە

بەگوێرەی راپۆرتێکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، له‌ تورکیا و باکووری کوردستان، هێڵی برسێتی بۆ خێزانێكی چوار کەسی 700 دۆلاری تێپەڕاندووە و هێڵی هەژاریش گەیشتووەتە زیاتر لە 2350 دۆلار.