رووداو دیجیتاڵ
کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. دۆخی سووریا و کەمترین بڕە مووچە، مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024) کابینەی حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئامادەبوونی تەواوی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی لە ئەنقەرە بکات.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ئەمانەن؛ دۆخی سووریای دوای قۆناخی رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، چاوخشاندن بە کەمترین بڕە مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی گشتی و دۆخی خانەنشینان لەپێناو باشکردنیان.
لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی ئابووری، وەبەرهێنان، هەڵاوسان، گرانیی نرخی بازاڕ و هەلیکار گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەبارەوە دەکرێت.
پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت، بە دۆخی غەززە-ئیسرائیل و رووسیا-ئۆکراینا و کاریگەرییە جیاوازەکانی و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ