ئەردۆغان سەردانی ئامەد و رووها دەکات

11-01-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی پارێزگاکانی ئامەد و رووها لە باکووری کوردستان دەکات.
 
بۆ بەشداریکردن لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی داد و گەشەپێدان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی ئەمڕۆ شەممە 11ی کانوونی دووەمی 2025 کاژێر 13:00 دەچێتە ئامەد، کاژێر 15:00یش سەردانی رووها دەکات.
 
سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئامەد و ئەگەری پەیامەکانی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری، محەممەد کایا، سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئامەد رۆژی هەینی 10ی کانوونی دووەمی 2025 میوانی بووڵتەنی کاژێر 15:00ی رووداو بوو، گوتی، "ئەوەی لە سەرۆککۆمارمان چاوەڕوان دەکرێت، ئەوەیە لێدوانەکانی ببنە مایەی بەهێزترکردنی پرۆسەکە."
 
کایا جەختی لە گرنگیی رۆڵی ئەردۆغان لە پرۆسەکەدا کردەوە و گوتی، "گرنگە متمانە بە خەڵک بدات کە دەبێتە گەرەنتیکاری ئەم پرۆسەیە و پشتگیریی لێ دەکات."
 
ئاکپارتی بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی پارێزگە جیاوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکات و تێیاندا بەشدار دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

گوتەبێژی دەم پارتی: ئیرادەی ئاشتی دووپاتکرایەوە و کاتی کردارە

گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، باسی پرۆسەی ئاشتی، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و دۆخی مرۆیی لە رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند: دەبێت شکۆی کورد و سەربەرزیی تورک لە راپۆرتی کۆتاییدا رەنگبداتەوە.