تورکیا رەتی دەکاتەوە دروزەکانی سووریای کردبێتە ئامانج

20-07-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی زانیاریی نادروستی تورکیا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، گوایە تورکیا دروزەکانی لە سووریا کردووەتە ئامانج. ناوەندەکە دەڵێت، ئەو هەواڵانە "هەڵمەتێکی روونی چەواشەکارین" بۆ "شێواندنی سیاسەتی دەرەوەی مرۆڤدۆستانەی تورکیا."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەممووزی 2025، ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی زانیاریی نادروستی تورکیا کە سەر بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە چەندین هەژمارە جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بەشێکیان سەر بە بەشێک لە میدیاکانن، تێبینی ئەوە دەکرێ کە بە شێوەیەکی سیستماتیک، بابەتی لەو جۆرە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە تورکیا دروزەکانی سووریای کردووەتە ئامانج. ئەم جۆرە تۆمەتە بێ بنەمایانە، بەشێکن لە هەڵمەتێکی روونی چەواشەکاری بۆ شێواندنی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کە لەسەر بنەمای مرۆیی دامەزراوە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تورکیا سیاسەتێکی دەرەوەی پڕ لە پرەنسیپ و پێداگرانە پەیڕەودەکات کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرێ و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەپارێزێ. تورکیا هەمیشە پشتگیری لە یەکێتیی سیاسی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و لە سیاسەتەکەیدا هیچ جێگەیەک بۆ جیاکاریی نەتەوەیی، ئایینی یان مەزهەبی نییە. بنەما سەرەکییەکە پاراستنی شکۆ و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە."
 
ناوەندەکە دەڵێت، "سەرۆککۆمارمان لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە سیاسەتی تورکیا لە سووریا چەندینجار بە روونی رەتیکردووەتەوە کە جیاکاری لەسەر بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی یان مەزهەبی بکرێ. ئەم هەڵوێستە تەنیا قسە نەبووە، بەڵکو بووەتە رێپیشاندەری هەموو چالاکییە مرۆییەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش لەسەر زەوی."
 
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، "لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە بێ هیچ جیاکارییەک باوەش بۆ پەنابەرە سووریاییەکان کرایەوە و یارمەتییە مرۆییەکان و بەرنامەکانی پشتیوانیی کۆمەڵایەتیش هەموو گرووپەکانی گرتووەتەوە. هیچ پێکهاتەیەکی سووریا فەرامۆش نەکراوە و هەمووان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ناسنامەی مەزهەبی یان نەتەوەیی مامەڵەی یەکسانیان لەگەڵ کراوە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "روونە ئەو لایەنانەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە ئاراستەی تورکیا دەکەن، ئامانجیان دروستکردنی ئاژاوەیە لەنێو پێکهاتەی دیمۆگرافیی هەستیاری ناوچەکە و گرووپە ئایینییەکان. دیارە لەم چوارچێوەیەدا چالاکییەکی پرڕپاگەندەی رەشیان دەستپێکردووە کە ئامانجی بەرژەوەندیی جیۆپۆلیتیکییە."
 
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە شەڕ بۆ چەندین رۆژ پارێزگای سوەیدا زۆرینەدروزی گرتەوە و لە ئەنجامدا سەتان کەس کوژران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە