هاوسەرۆکی دەم پارتی: بە ناردنی درۆن بۆ ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان پرسی کورد چارەسەر نابێت

20-12-2024
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، تورکیا سەد ساڵە هەمان سیاسەتی "بێ ئەنجام" بەرامبەر کورد پەیڕەو دەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بە ناردنی درۆن بۆ ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان پرسی کورد چارەسەر نابێت.
 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و بەشێک لە بەرپرسانی پارتەکە، رۆژی هەینی، 20-12-2024، لە ئەنقەرە قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
 
باکرهان لەبارەی پرسی کوردەوە ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا سەد ساڵە هەمان سیاسەتی "بێ ئەنجام" بەرامبەر کورد پەیڕەو دەکات و گوتی، ''لەبری ئەو سیاسەتە نکۆڵیکارانەیە، دەتوانین پێکەوە دەرگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی کە کورد قبووڵ بکات و ژیانێکی یەکسان بسازێنێت، بکەینەوە''.
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی کوردەوە لە گرتووخانەوە پەیامێکی ناردبوو کە تێیدا هاتبوو، ''ئەگەر زەوینەی سیاسی بڕەخسێندرێت، بۆ چارەسەری دیموکراسییانەی پرسی کورد ئامادەم''.
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەو گوتەیەی ئۆجەلان کرد و گوتی، ''ئێمەش لەو دەسەڵات و سیستمەی کە سەد ساڵە سیاسەتی بەهیچ دانان پەیڕەو دەکات، دەپرسین: بەڕێز ئۆجەلان دەڵێت من ئامادەم. ئێوە چی دەکەن؟''.
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە ئێستا باشترین کاتە بۆ چارەسەری پرسی کورد و گوتی، ''کلیلەکەی ئیمرالی بەکاربێنن. ئەو گوتانەی ئیمرالی لەبارەی دیموکراسی کردوونی، با گەلانی تورکیا بیانبیستن و گفتوگۆیان لەبارەوە بکەن''.
 
باکرهان هەر لەبارەی پرسی کوردەوە ئاماژەی بە رۆژئاوای کوردستان کرد و گوتی، ''بە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ئاسمانی رۆژئاوا، پرسی کورد چارەسەرناکرێت. بە بەهیچ دانانی ئەو پێگەیەی کە گەلی رۆژئاوا بە ماندووبوونی خۆی بەدەستیهێناوە، ئەم پرسە چارەسەرنابێت. ئەم پرسە بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەر دەبێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری ئیستەنبووڵ دەڵێت، لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا 70 کەس لە پارێزگەکە بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە.

مانگی رابردوو 70 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە لە ئیستەنبووڵ گیانیان لەدەستداوە

داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، مانگی رابردوو بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 70 کەس لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کحولی ساختە، تیمەکانیان چەندین هەڵمەتیان ئەنجامداوە.