روودا دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، 23 کەس دەستگیر کراون کە گومان دەکرێت دەستیان لە کەوتنەوەی 61 ئاگرەکەی 4 - 22ی ئەم مانگە لە دارستانە جیاجیاکانی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە هەبووبێت.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی چوارشەممە 23ی تەممووزی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، چواریان بڕیاری بەنکردنیان بۆ دەرچووە و 19 کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادوەری ئازاد کراون.
لە رۆژانی 4 تاوەکو 22ی ئەم مانگە، 61 ئاگر لە دارستانی بەشێک لە گەڕەک و گوندی پارێزگاکانی ئەسکیشەهیر، هاتای، باڵکئەسیر، ئوشاک، تەکیرداغ، کرکڵارئەلی، کۆنیا، کوتاهیا، بۆڵو، مانیسا، بیلەجیکی تورکیا و دێرسمی باکووری کوردستان کەوتنەوە.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، تەواوی ئەو 61 ئاگرە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی وڵاتەکەی کوژێندراونەتەوە.
رۆژی 25ی مانگی رابردوو، ئاگر لە دارستانی سنووری شارۆچکەی عەلیئاغای ئیزمیر کەوتەوە، دواتریش ئاگر بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی 11 پارێزگای دیکەی گرتەوە و سێ کەس بەهۆی ئاگرەکانەوە گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ