لە حەوت مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 27 ملیۆن گەشتیار چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا

25-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە حەوت مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 27 ملیۆن گەشتیاری بیانی بۆ گەشتکردن چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا.
 
رۆژی هەینی 25ی ئابی 2023 وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا بڵاویکردەوە، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا 26 ملیۆن و 766 هەزار و 240 گەشتیاری بیانی بۆ گەشتکردن چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا و دەشڵێت، بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو، چوونی گەشتیارانی بیانی بۆ ئەو وڵاتە بە رێژەی 16.22% زیادیکردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، گەشتیارانی رووسیایی لە ریزبەندیی یەکەمدان و لەو حەوت مانگەدا سێ ملیۆن و 498 هەزار و 614 گەشتیاری ئەو وڵاتە چوونەتە تورکیا و باکووری کوردستان؛ گەشتیاری ئەڵمانی بە سێ ملیۆن و 211 هەزار و 724 کەس لە ریزبەندیی دووەمدان؛ گەشتیارانی بەریتانی بە دوو ملیۆن و 63 هەزار و 740 کەس لە ریزبەندیی سێیەمدان؛ گەشتیارانی بولگاری لە ریزبەندی چوارەم و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش لە ریزبەندیی پێنجەمدا دێن.
 
وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا باس لەوە دەکات، لە مانگی تەممووزدا حەوت ملیۆن و 148 هەزار و 44 گەشتیاری بیانی بۆ گەشتکردن چوونەتە ئەو وڵاتە و بەراورد بە مانگی تەممووزی ساڵی رابردوو، ژمارەکە بە رێژەی 7.25% زیادیکردووە.
 
رۆژی 31ی تەممووزی 2023 محەممەد نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ملیۆن و 945 هەزار و 111 گەشتیاری بیانی بۆ گەشتکردن چوونەتە تورکیا و باکووری کوردستان و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ژمارەی گەشتیاران لە بە رێژەی 27% زیادیکردووە.
 
محەممەد نووری ئەرسۆی راشیگەیاند، داهاتی شەش مانگی کەرتی گەشتیاری 21.7 ملیار دۆلار بووە؛ بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو، 17.5% زیادیکردووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، پار 46 ملیۆن و 164 هەزار و 954 گەشتیاری بیانی چوونەتە تورکیا و باکووری کوردستان؛ ساڵی 2021یش ژمارەی ئەو گەشتیارە بیانییانەی سەردانی تورکیا و باکووری کوردستانیان کردبوو 30 ملیۆن و 93 هەزار و 446 و لە ساڵی 2019یش 26 ملیۆن و 524 هەزار و 111 گەشتیار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە