رووداو دیجیتاڵ
بە بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ چوارشەممە راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی تورکیا دەکات.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا دەکات.
بورهانەدین دوران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە پۆستێکدا گوتی: "فرێدریش مێرتس، راوێژکاری کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا لە رۆژانی 29-30ـی تشرینی یەکەمی 2025، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا دەکات.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، "هەموو بوارەکانی پەیوەندیی تورکیا و ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەکان تاوتوێ دەکرێن کە بڕیارە 30ـی تشرینی یەکەم لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچن. هەنگاو بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکان، لەوانەش پرۆسەی ئەندامێتیمان لە یەکێتی ئەورووپا و ئاڵنگاری ئەمنیی ناوچەیی و جیهانی هەڵدەسەنگێندرێ".
رۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2025 یۆهان ڤادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
وەزیرانی هەردوو وڵات لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، کاری هاوبەشی پیشەسازیی، بەرگری، ئاگربەستی غەززە، هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوانیان بیرورایان ئاڵوگۆڕ کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ