بەڵگەفیلمێکی رووداو پەردە لەسەر چیرۆکە تاڵەکانی جەنگ لە ئۆکراینا هەڵدەداتەوە
کاتێک جەنگ دەبێتە میوانێکی ناوەخت و دەرگەی ماڵە ئارامەکان لێدەدات، چیتر ژیان وەک خۆی نامێنێتەوە. بەڵگەفیلمی "سێ ساڵ شەڕس"ـی تۆڕی میدیایی رووداو، تەنیا ژماردنی رۆژەکانی شەڕ نییە، بەڵکو گەشتێکی ناخهەژێنە بۆ قووڵایی ئەو ژیانەی کە گەلی ئۆکراینا تێدا دەژی.