کورسییەکانی عێراق لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا دیاریکران

11-06-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 خولی پاڵەوانانی بژاردەی ئاسیا خولی عێراق یانەی دهۆک یانەی زاخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لیستی یانە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکان راگەیاند و کورسییەکانی خولی عێراقی دیاریکرد.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لیستی یانە بەشداربووەکان لە 3 پاڵەوانێتییەکەی ئاسیا لەسەر ئاستی یانەکان بۆ وەرزی 2025/2026 راگەیاند، کە ئەوانیش خولی پاڵەوانانی بژاردەی ئاسیا، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 و خولی چاڵنجی ئاسیایین.
لە هەر سێ پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکانی ئاسیا، 85 یانەی بەشداربوو هەن، کە لە 37 وڵاتی جیاوازە بەشدار دەبن.
 
خولی عێراق، دوو کورسی لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکان دەبێت، یەکێکیان لە قۆناخی خولی، خولی پاڵەوانانی بژاردەی ئاسیا دەبێت، ئەوەی دیکەش لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 دەبێت، پێدەچێت ئەو دوو کورسییە بدرێتە یەکەم و دووەمی خولەکە.
 
تیروپشکی هەردوو پاڵەوانێتییەکە، رۆژی 15/8/2025 ئەنجامدەدرێن و پێویستە تا ئەو کاتە، عێراق ناوی هەردوو یانە بەشداربووەکە بدەنە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا.
 
یانە کوردستانییەکانی خولی عێراق، سەختی دەبینن لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، بەڵام پێدەچێت، زاخۆ یان دهۆک بتوانن لە جامی کەنداو یان جامی عەرەب بەشداربن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە