کورسییە بەتاڵەکانی مۆندیالی یانەکان .. فیفا لەنێوان سەرکەوتن و شکست

18-06-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
مۆندیالی یانەکان
مۆندیالی یانەکان
نیشانەکردن مۆندیالی یانەکان
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

فیفا بە فەرمی رایگەیاند مۆندیالی یانەکان پێشوازیێکی باشی لێدەکرێت کە بۆ یەکەمجارە بەم شێوازە نوێیە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لەڕووی فرۆشتنی بلیتەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە و زیاتر لە ملیۆنێک و پێنسەد هەزار بلیت فرۆشراون، هاندەران لە زیاتر لە 130 وڵاتەی جیاوازەوە روویانکردۆتە ئەم ئەم وڵاتەو چاویان لەسەر ئەم پاڵەوانێتییەیە.
 
سەرەتای پاڵەوانێتییەکە بەڵگەی زیندووی ئەم سەرکەوتنەیە،  لە هەشت یاریی یەکەمدا زیاتر لە 340 هەزار هاندەر لە یاریگاکاندا ئامادەبوون. یاریی لوتکەی نێوان پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پاسادینا، زیاتر لە 80 هەزار هاندەری بۆ خۆی کۆکردەوە و دیمەنێکی ناوازەی بە پاڵەوانێتییەکە بەخشی. هەروەها، یەکەم دەرکەوتنی ئینتەر میامی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر ئەهلی میسری، نزیکەی 61 هەزار هاندەری لە فلۆریدا هێنایە یاریگا.
 
بەڵام لە پشت ئەم ژمارە زۆرانەوە، وێنەیەکی  دیکەش هەیە کە نیگەرانیی بۆ رێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە دروستکردووە. لەوانە، یاریی نێوان چێڵسی و لۆس ئەنجلێس ئێف سی، ئامادەبوونێکی کەمی بەخۆیەوە بینی. هەروەها یاریی نێوان بۆرووسیا دۆرتموند و فلۆمینێنسی بەرازیلی لە یاریگایەکی نیوە پڕدا ئەنجامدرا، کە ئەمەش بە یەکێک لە شکستەکانی پاڵەوانێتییەکە دەهاتە هەژمارکرن
 
سەرەڕای ئەمەش، فیفا هێشتا گرەو لەسەر ناوی گەوری مۆندیالی یانەکان دەکات و پێشبینی دەکات یارییەکانی داهاتوو، بەتایبەتی ئەو یارییانەی کە یانەکانی وەک ریاڵ مەدرید، بایرن میونشن و فلامینگۆ تێیدا بەشدارن، جارێکی دیکە یاریگاکان پڕ بکەنەوە و ئاستی ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکان بەرزبکەنەوە.
 
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، لە لێدوانێکدا ستایشی پاڵەوانێتییەکەی کرد و بە سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ تۆپی پێی یانەکان لە قەڵەمدا.
 
وا بڕیارە یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان لە 13ی مانگە داهاتوو کۆتایی پێبێت ، کاتێک یاریی کۆتایی لە یاریگای مێتلایفی نیوجێرسی بەڕێوەدەچێت

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە