رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید دەیەوێت سوود لە کەوتنی رکابەرەکانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی بگاتەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا، کاتێک بەرامبەر یانەی لاس پالماس یاری دەکات.
ئەمشەو لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 20ـی خولەکەدا، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر لاس پالماس یاری دەکات و بەبردنەوەیەکی دیکە دەیەوێت بچێتەوە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە.
ریال مەدرید لەبەردەم هەلێکی زۆرباشدایە دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دوای 15 یاری دۆڕا و بارسێلۆناش کەوتە داوی یەکسانبوون، بۆیە بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمشەویان ریال مەدرید دەچێتە پلەی یەکەم و دوو خاڵ لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دووردەکەوێتەوە و جیاوازییەکەشی لەگەڵ بارسێلۆنای سێیەم دەکاتە 7 خاڵ.
دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە، ئەگەری هەیە ئەمڕۆ دەیڤد ئالابا چەند خولەکێک بەشداری لە یارییەکەدا بکات و بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان، بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر، لوکا مۆدریچ و ئیدوارد کاماڤینگا بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
ریال مەدرید لە دوایین 10 یارییدا بەرامبەر لاس پالماس 7 بردنەوە و سێ یەکسانبوونی هەبووە، لە دوایین 5 یارییدا لە 4 یارییاندا لاس پالماس گۆڵی لە ریال نەکردووە.
ریال مەدرید بەدرێژایی مێژوو لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر لاس پالماس نەدۆڕاوە، 30 یاریی لەو یانەیە بردووەتەوە و 5 جار یەکسانبوون، 121 گۆڵی لە میوانەکەی کردووە و تەنیا 22 گۆڵی لێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ