بەبێ رەزامەندیی ئەلۆنسۆ بڕیاری دەرکردنی یەکەم یاریزان لە ریال مەدرید درا

20-11-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ دەیڤید ئالابا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گورزێکی بەهێز بەر ریال مەدرید دەکەوێت و بڕیار لەبارەی رۆیشتنی یەکەم یاریزان لە وەرزی داهاتوودا درا!
 
ریال مەدرید بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە سەبارەت بە داهاتووی دەیڤید ئالابا لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا، بەجۆرێک یانەکە جەختی لە رۆیشتنی کردووەتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا. 
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی شاهانە،  چابی ئەلۆنسۆ بەفەرمی ئاگادارکراوەتەوە کە ریال مەدرید نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە نەمساییەکەی نییە، کە دوای کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت لەگەڵ تیپەکە، جێیدەهێڵێت. 
 
ئەو پێکانانەی لەم ماوەیەی دواییدا بەرۆکی ئالابایان گرت، هۆکاری سەرەکین لە پشت ئەم بڕیارەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، یاریزانەکە وەک یەکێک لە ناوە دیارەکانی تۆپی پێی ئەورووپا دەمێنێتەوە و هەمووان ستایشی پیشەگەرییە بەرزەکەی دەکەن.
 
رۆیشتنی ئالابا مسۆگەر بووە
 
سەرەڕای ئەو دەستەوارە گەورانەی لە یانە سعودییەکانەوە پێیگەیشتوون، بەڵام دەیڤید ئالابا هێشتا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە. لەگەڵ ئەوەشدا ریال مەدرید دڵنیایە لەوەی سعودیە وێستگەی داهاتووی دەبێت، بەتایبەت ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە. یانەی شاهانە پێیوایە ئالابا گەیشتووەتە قۆناخێک لە کاروانەکەی کە رێگەی پێنادات زیادەیەکی گەورە لەسەر ئاستی مەودا درێژ پێشکێش بکات، بەتایبەت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی، کە گەیشتووەتە 34 ساڵ و خاوەنی یەکێک لە بەرزترین مووچەکانە لە تیپەکەدا.
 
ئالابا لە قۆناخێکی نوێ نزیکدەبێتەوە
 
سەرەڕای بڕیاری یانەکە، چابی ئەلۆنسۆ دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پشتبەستن بە ئالابا لەم وەرزەدا وەک بەشێکی سەرەکی لە تیپەکە، جا لە هێڵی بەرگری بێت یان باڵەکان یان تەنانەت لە هێڵی ناوەڕاستیش، چونکە وەک بژاردەی پەسەندکراو دەمێنێتەوە لە کاتی پێویستدا، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی یاریزانەکە و مووچە بەرزەکەی، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سەخت بووە لەبەر رۆشنایی خواستی یانەکە بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان و بەهێزکردنی پلانەکانی داهاتوو.
 
دەستەوارەی سعودییەکان و ئەو شوێنەی چاوەڕوان دەکرێت
 
ئالابا دەستەوارەی لە یانەکانی سعودیە و قەتەرەوە پێگەیشتووە، بەڵام ئەو رۆیشتن بۆ سعودیە بە باشتر دەزانێت ئەگەر بێت و لەنێوان ئەو دوو شوێنەدا هەڵبژێرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش وەک بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش دەمێنێتەوە بۆی، هەرچەندە لەم قۆناخەدا ئەگەرەکەی کەمترە. ئالابا سوورە لەسەر ئەوەی کۆتایی بە کاروانەکەی بهێنێت لە شوێنێکی بەسوود و گونجاو، دوور لە رۆیشتن بۆ هەر یانەیەکی ئەورووپی نوێ دوای ساڵانێک یاریکردن لە یانە گەورەکانی وەک بایرن میونشن و ریال مەدرید.
 
داهاتووی ئالابا لە مانگی یەکدا
 
لەگەڵ هاتنی مانگی یەک، دەیڤید ئالابا لە پێگەیەکدا دەبێت کە رێگەی پێدەدات گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکی نوێ واژۆ بکات، لەوانەش ئەو یانانەی کە لەوانەیە دەستەوارەی گەورەی پێشکێش بکەن. وا دیارە سعودیە نزیکترین شوێن دەبێت، مەگەر پێشهاتی چاوەڕواننەکراو رووبدات.
 
هەر چۆنێک بێت، رۆیشتنی دەیڤید ئالابا لە ریال مەدرید دەستپێکی قۆناخێکی نوێ دەبێت لە کاروانەکەیدا، کە تێیدا یاریزانە نەمساییەکە بڕیاردەدات بچێتە خولێکی نوێ دوور لە تۆپی پێی ئەورووپا، وەک هەنگاوێکی کۆتایی لە کاروانی پیشەگەرییدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە