رووداو ـ هه‌ولێر
دوێنێ له یاری دێربی له‌نده‌ن له‌نێوان تۆتێنهام و چێڵسی له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگدا، بۆ یه‌كه‌مجار پرۆتۆكۆلی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلیزی جێبه‌جێكرا، ئه‌ویش به به ئه‌نجامدانی 3 بانگه‌واز له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه.
له‌و یارییه‌دا ئه‌نتۆنیۆ رودیگێری یاریزانی ئه‌ڵمانیی یانه‌ی چێڵسی رووبه‌ڕووی ره‌گه‌زپه‌رستی بووه‌وه.
ئه‌و بانگه‌وازانه له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌دا كران، دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 62دا رودیگێر له لایه‌ن سۆن هیونك مینی یاریزانی كۆڕیی یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه لێدرا و به‌هۆیه‌وه به كارتی سوور له یارییه‌كه ده‌ركرا و هه‌ندێك له هانده‌رانی تۆتێنهام ره‌گه‌زپه‌رستییان له‌دژی رۆدیگێره‌وه ئه‌نجامدا.
سیزار ئیزپلیكویتای كاپتنی چێڵسی، گوتی "رودیگێر پێی‌گوتم كه ئه‌و گوێی له ده‌نگی هه‌ندێك له هانده‌رانی تۆتێنهام بووه كه له‌به‌رئه‌و لاسایی ده‌نگی مه‌یموون ده‌كه‌نه‌وه و منیش ئه‌وه‌م به ناوبژیوان ئه‌نتۆنی تایلۆر راگه‌یاند".
به‌پێی پرۆتۆكۆلی فیفا، پێویسته دووه‌م بانگه‌واز ببێته هۆكاری راگرتنی یارییه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانان بۆ ژووری جلگۆڕین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. ئه‌گه‌ریش ره‌فتاره كاره ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوون له هه‌نگاوی دواتردا یارییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ