نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح جەخت لە بەردەوامی هاوکاریی UN بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

14-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) کۆبووەوە.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی شەممە، 14-02-2026 لە پەڕاوێزی کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی مرۆیی پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "تیشکی خستە سەر دۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، د. بەرهەم ساڵح "ستایشی رۆڵی مرۆیی و مێژوویی هەرێمی کوردستانی کرد لە داڵدەدانی بێ جیاوازیی ئاوارە و په‌نابه‌ران، هەروەها جەختی لە پابەندیی UNHCR بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی گوزەرانی په‌نابه‌ران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان کردەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانکردنی دوورگەکە

ترەمپ دیمەنی بۆردوومانکردنی دوورگەی خارگ بڵاودەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا بۆردوومانکردنی چڕی دوورگەی خارگی ئێران نیشان دەدات.