سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ پشتگیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان

15-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کاروباری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاترینا رایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
 
کۆبوونەوەکە ئەمرۆ یەکشەممە، 15-02-2026 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجامدرا.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سه‌رمايه‌گوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد" و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوود وه‌رگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ

ترەمپ: بە گرێبەستێکی 300 ملیار دۆلاری، ئەمریکا بۆ باڵادەستیی راستەقینەی وزە دەگەڕێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی "گەورەترین رێککەوتن"ی لە مێژووی کەرتی وزەدا واژۆ کردووە، تێیدا یەکەم پاڵاوگەی نوێی نەوت لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا لە ناو خاکی ئەمریکا بنیات دەنرێت.