مەزڵووم عەبدی بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆبووەوە. 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-02-2026، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجامدرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له‌ سووريا تاوتوێ كرد.
 
 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە "گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانه‌ى کێشه‌کان له‌ سووریا کردەوە. بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له‌ ده‌ستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەزڵووم عەبدی "سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و رۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە رێککەوتنی ئاگربەست".
 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کارتەکان

لە ڤاڵنتایندا کۆشکی سپی کارتە گاڵتەئامێزەکانی بڵاوکردەوە و ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی مادورۆ کرد

کۆشکی سپی، بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە، کۆمەڵێک کارتی پیرۆزبایی گاڵتەئامێزی لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. لە کارتەکاندا، چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەکارهێنراون لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، بوونە جێی سەرنجی میدیا و سیاسەت.