رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ د. یۆهان ڤادهفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و رۆڵی کارای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگيرى و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا له بواره جياكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا "ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک فاکتەری سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا"، هه‌روه‌ها پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگیری له ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ