رووداو - هەولێر
لە شاری ئاگریی باکووری کوردستان مۆزه‌خانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی و خانه‌ی بایەزیدی دێرین كرانه‌وه. ئەو شوێنانە بەهۆی کۆرۆناوە ماوەی سێ مانگ بوو داخرابوون. کردنەوەی ناوەندە رۆشنبییریەکانیش هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان رێگەی کرانەوەیان پێدراوە.
باران ئاكتاش، به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌ی ئەحمەدی خانی دەڵێت، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سێ مانگ مۆزەخانەکەمان داخرابوو. لە چوارچێوەی رێکارەکانی دەوڵەتدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، مۆزەخانەکەمان دووبارە دەکرێتەوە. بێگومان بە مەرجی بەکارهێنانی دەمامک و وەرگرتنی پلەی گەرمی".
بۆ ئەو مەبەستە هەڵمەتێکی پاککردنەوە له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ت و به پشتیوانی دارایی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی سه‌رهات و ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه کرا.
به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌ی ئەحمەدی خانی باسی لەوە کرد، "لە مۆزەخانەکەماندا کاری پاککردنەوە و پرژاندنی دژەڤایرۆس تەواوکراوە. ئێستا چاوەڕێی سەردانیکاران دەکەین. مۆزەخانەکەمان ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار میوانی هەیە".
مۆزه‌خانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی لە ئاگری چه‌ندین په‌یكه‌ری سلیكۆنیی تێدایه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی ئه‌حمه‌دی خانی و به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی.
هه‌روه‌ها مۆزەخانەی بایەزیدی کۆنیش بەو دیزاین و پەیکەرە سلیکۆنییانە نه‌ریت، فەرهەنگ و مێژووی سه‌ده‌كانی رابردووی کورد نیشاندەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ